هەزاران پرسیاری وزاری
تاقیکردنەوە بکە، ئەنجامەکەت ببینە و خاڵە لاوازەکانت بدۆزەوە.

تاقیکردنەوە بکە، خاڵە لاوازەکانت بدۆزەوە، باشتر تێبگە و نمرەی بەرزتر بەدەستبهێنە — پرسیاری وزاری، مامۆستای زیرەکی پەپوو، فلاش کارد و ژووری خوێندن، هەمووی لە یەک ئەپدا.
سڵاو! 👋هەموو ئەو شتانەی بۆ خوێندن پێویستتە، بە شێوەیەکی خۆش.
تاقیکردنەوە بکە، ئەنجامەکەت ببینە و خاڵە لاوازەکانت بدۆزەوە.

هەڵەت کرد؟ پەپوو هەنگاو بە هەنگاو تێت دەگەیەنێت بۆچی.

پەپوو دەیخوێنێتەوە، کورتی دەکاتەوە و پرسیارت لێ دەکات.

کارتی بچووک کە لە کاتی گونجاودا دووبارەیان دەکەیتەوە، بۆ ئەوەی لە بیرت بمێنێت.

مۆسیقای ئارام، کاتژمێری خوێندن و پشوو — بە تەنها یان لەگەڵ هاوڕێکانت.

هەموو ڕۆژێک بخوێنە، ستریکەکەت گەورە بکە و نیشانەی نوێ بەدەستبهێنە.

هاوڕێکانت زیاد بکە، پرسیار بەیەکتر بنێرن و پێکەوە بخوێنن.


ڕای ڕاستەقینەی بەکارهێنەران لە Google Play
بەڕاستی زۆر خۆشحام کە بەرنامەیەکی وا بوونی هەیە وە زۆر باشە و سوودمەند بووم لێی وە لەوە خۆشتر بێبەرامبەرە !!
such a good app and it's all for free I'm garde 12 now and I love this app
دەستان خۆش زۆر جوان ئامادەکراوە یارمەتی دەرە بۆ قوتابی 👏
This app is very interesting for studying grade 9 and 12 for national exams its so good and useful
وەڵایی باشترین ئەپە کە بەخۆڕایی بێت زۆرباشە بژی very very very goood
بەڕاستی ئەپێکی زۆر زۆر باشە
دەستی لێ بدە، ببینە چی دەکات 😄

هەر شتێک بتەوێت بیزانیت لێرەیە. ئەگەر وەڵامەکەت نەدۆزییەوە، لە ڕێگەی مەسنجەرەوە نامەمان بۆ بنێرە.
پەپوو ئەپێکی پەروەردەییە بۆ قوتابیان. تاقیکردنەوە دەکەیت، خاڵە لاوازەکانت دەدۆزیتەوە و بە یارمەتی پەپوو باشتر تێدەگەیت و نمرەی بەرزتر بەدەستدەهێنیت.
لە ئێستادا پەپوو بەردەستە بۆ پۆلەکانی ٧، ٨، ٩، ١٠، ١١ و ١٢ (وێژەیی و زانستی)، هەروەها پۆلی ١٢ی سیستەمی ئینگلیزی. بەڵام ئێمە لێرە ناوەستین، بەڵکو هەوڵ دەدەین لە داهاتوودا پەپوو بەردەست بخەین بۆ زۆرترین پۆل و قۆناغ.
لە ئێستادا هەموو ئەو پرسیارەنەی کە لە پەپوو بەردەستن پرسیاری تاقیکردنەوەی نیشتیمانین کە لە لایەن مامۆستایانی پسپۆر لە تیمی پەپوو شیکارییان بۆ کراوە وە بە بەردەوام پێداچوونەوەی بۆ دەکرێ.
دابەزاندنی ئەپەکە بە خۆڕاییە. بۆ کردنەوەی پرسیارەکان و هەموو تایبەتمەندییەکان پێویستت بە بەشداریکردنە؛ نرخ و پلانەکان لە پەڕەی بەشداریکردن ببینە.
لە ناو ئەپەکەوە یان لە pepu.krd/subscribe: بە گووگڵ، ئەپڵ یان ژمارەی مۆبایل بچۆ ژوورەوە، پلانێک هەڵبژێرە و بە FIB پارە بدە. ئەگەر ئایفۆنت هەیە، لە ماڵپەڕەکەوە بەشداربە.
کاتێک وەڵامێکت هەڵە دەبێت یان پرسیارێک تێدەپەڕێنیت، دوگمەی «پەپوو یارمەتیم بدە» یان «پەپوو فێرم بکە» دابگرە. پەپوو هەنگاو بە هەنگاو ڕوونی دەکاتەوە بۆچی وەڵامە ڕاستەکە ڕاستە.
وێنەی لاپەڕەی کتێبەکەت بگرە؛ پەپوو دەیخوێنێتەوە، کورتی دەکاتەوە، پرسیار و فلاش کاردی لێ دروست دەکات و وەڵامی پرسیارەکانت دەداتەوە.
فلاش کارد کارتی بچووکن کە لە کاتی گونجاودا دووبارەیان دەکەیتەوە بۆ ئەوەی لە بیرت بمێنن. ژووری خوێندن مۆسیقای ئارام و کاتژمێری خوێندن و پشووی تێدایە، بە تەنها یان لەگەڵ هاوڕێکانت.
هەموو ڕۆژێک تاقیکردنەوەیەک بکە بۆ ئەوەی ستریکەکەت بەردەوام بێت. بە خوێندنی بەردەوام نیشانەی نوێ بەدەستدەهێنیت.
بەڵێ. هاوڕێکانت زیاد بکە، پرسیار بەیەکتر بنێرن و پێکەوە بخوێنن.
پەپوو بە کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستە.
یەکێک لەو خاڵە سەرەکییانەی کە پەپوو کاری لەسەر دەکات ئەوەیە قوتابی خاڵی لاوازی خۆی بزانێت و بێ ترس بچێتە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە وە ئەمەشیان بە هەوڵێکی دوولایەنە دەکرێ. لاینی یەکەم کە پەپووە زۆرترین پرسیار و شیکاری بە کوالێتیەکی بەرز بەردەست بخات. لایەنی دووەم کە تۆی قوتابی بە شێوەیەکی بەردەوام ، ڕۆژانە یان هەفتانە ئەو وانانەی کە لە قوتابخانە یان خۆت دەیخوێنی خۆتی لێ تاقیبکەیەتەوە وەک پێویست نییە.
ئەپەکە دابەزێنە یان ڕاستەوخۆ بەشداربە.
